ئەشیاکانیشان پێبرایە ژوورەوە

لە ترسی ئاگرکەوتنەوە پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە

شۆڕش قادری

لە ترسی ئاگرکەوتنەوە، پەردەی دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر لێکرایەوە و ئەشیا و کەلوپەلەکانیان پێ برایە ژوورەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 4.11.2026 تیمەکانی شارەوانی هەولێر چوونەتە بازاڕی شێخەڵا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی، تیمەکانی شارەوانی یەک بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانیی، هەڵمەتێکی لابردنی پەردە و بردنە ژوورەوەی کەلوپەلی دوکاندارانیان ئەنجامداوە .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دیاردەیە سیمایەکی ناشیرینی بە بازاڕەکە بەخشیوە و هەروەها هۆکارێکیشە بۆ دروستبوون و کەوتنەوەی رووداوی ئاگر .

شارەوانی هەولێری پایتەخت ناوبەناو هەڵمەتی لێکردنەوەی پەردەی دوکانەکان و بردنەژوورەوی کەلوپەلی دوکانداران لەناو بازاڕ و گەڕەکەکان ئەنجام دەدات.