سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ: وەزارەتی ناوخۆ رێگانادەن میوانانی رۆژئاوا بهێنین

964+

رازاو محەمەد _ سلێمانی

لە دووەم رۆژی 29یەمین فێستیڤاڵی رووناکبیریی گەلاوێژدا، د. ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ رایگەیاند، فێستیڤاڵی ئەمساڵ کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و میوان لە وڵاتانی جیاوازەوە بانگهێشت کراون، بەڵام بەداخەوە رێگانادرێت میوانانی رۆژئاوا بانگێشت بکرێن و لە سنور ناتوانن بێنە باشوور.

سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ جەختی لەسەر بەردەوامی و ناسنامەی سەربەخۆی فێستیڤاڵەکە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، خاوەندارییەتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ هیچ کەس و شەخسێک ناگەڕێتەوە، بەڵکو تەنها سەربە بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژە و لە خزمەت کلتور و ئادابی کوردیدایە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ یەکێکە لە چالاکییە ئەدەبی و فیکرییە دیارەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بە بەشداریی نووسەران، رۆشنبیران و لێکۆڵەرانی ناوخۆ و دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح