تیمەکانی هاتوچۆ لای شۆفێرانن
لیژنەی ئابووری چۆمان راگەیەندراوی هەیە
“شۆفێران لە ماوەی 10 تا 15 خولەک بەنزینی خۆیان وەردەگرن”
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی سووتەمەنیی قەزای چۆمان رایگەیاند، نۆرەگرتنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی 750 دیناری لە بەنزینخانەی چۆمان کۆتایی پێهاتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەستی پێکردووە و بەهۆی جێبەجێکردنی رێنماییەکان و هەماهەنگی نێوان قایمقامیەتی چۆمان، بەشی هاتوچۆ، لیژنەی سووتەمەنی و پۆلیسی فریاکەوتن، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە رێکخستنی پرۆسەی دابەشکردندا روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شۆفێران لە کاتی دابەشکردنی بەنزین، لە ماوەی 10 تا 15 خولەکدا سووتەمەنیی خۆیان وەردەگرن.
هەروەها، لیژنەکە جەختی کردووەتەوە کە تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ بەردەوام چاودێری پرۆسەکە دەکەن و لە دژی سەرپێچییەکان رێکاری یاسایی دەگرنەبەر، داواشی لە هاوڵاتییان و شۆفێران کردووە پابەندی رێنماییەکان بن.