بەشی شەش مانگی هەرێم خۆراکیان تیادا هەڵدەگیرێت

600 گەنجینەی هاوچەرخ لە سلێمانی لە تەواوبووندان

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

%95ـی کارەکانی 600 گەنجینەی هاوچەرخ لە سلێمانی لە تەواوبووندان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت؛ دەتوانرێت خۆراک و کەلوپەلی بەشی شەش مانگیان تیادا هەڵبگیرێت.

ئەو گەنجینانە بازرگانان بە سەرپەرشتیی ژووری بازرگانیی سلێمانی لەسەر رێگەی سلێمانی – عەربەت دروستی دەکەن.

زەویی پڕۆژەکە 383 دۆنمە و گەنجینەکان بە رووبەری 200 تا 800 مەتری دروست دەکرێن.

سامان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: گەنجینەکان جگە لە خۆراک 11 جۆر کەلوپەلی تریان تیادا هەڵدەگیرێت و یەکەم پڕۆژەیە لە عێراق بەو شێوە گەورەیە دروست بکرێت.

گەنجینەکان چوار دەروازەیان هەیە و هەموو پێویستییەکی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای تایبەت بە خۆیان هەیە.

“بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە هەرێم یان داخرانی سنوورەکان ئەو گەنجینانە دەتوانن خۆراکی شەش مانگی هەرێمی کوردستانیان تیادا هەڵبگیرێت”، سامان ئیبراهیم وای وت.