جوانترین پەلەوەر هەڵبژێردرا

مریشکێکی رەش خۆی پیشاندا و یەکەم بوو

+964+964

رێباز خدر- هەولێر

لە چایخانەی کەوبازانی شاری هەولێر، ئەمشەو 4.6.2026 پێشبڕکێی جوانترین پەلەوەر بەرێوەچوو، کە لە نێوان کۆمەڵێک مریشک و کەڵەشێر ئەنجامدرا و لە شارەکان هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون.

وە باشترین و جوانترینیان هەڵبژێردران.

لە شارەکانی کەرکوک، سلێمانی و دهۆکەوە خۆیان گەیاندبووە هەولێر، شەهاب ئەحمەد، کە چاودێر و ناوبژیوانی پێشڕکێکەیە بە 964 ی وت، پەلەوەرەکانی بەشدار بووی پێشبڕکێکە، بە گوێرەی پەڕ، دەنووک و پێ و هەیکەلی مریشکەکە بڕیار لە جوانییەکەی دەدرێ.

پێویستە هەر پەلەوەر یان مریشکێک، کۆمەڵێک سیفاتی تێدابێ کە بنەڕەتین، کە لەسەروی هەموووانەوە دەبێت خۆمانە بێت، واتە مریشک یان کەڵەشێری کوردی بێت.

ئەو نابژیوانە نهێنی ئەوەی خستەڕوو، هەر مریشکێک خۆمانە بوو، وە سفاتی جوانی تێدا بوو، نرخیان بەرز دەبێتەوە بە دەرچوونیان، بە تایبەتی ئەوانەی لە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەم دەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا