"دوژمن خەیاڵی دابەشکردنی ئێرانی دەکرد"
سوپای پاسداران دەڵێت؛ هێرشمان بكرێته‌سه‌ر به‌ره‌ی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه
فەرهاد حەسەن
سوپای ئێرانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌ر هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكات، به سوود وه‌رگرتن له ئامراز و شێوازی جیاواز، به‌ره‌ی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌میر ئه‌كره‌منیا وته‌بێژی سوپای ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەم پلانە نوێیەی وڵاتەکەی بە ئاژانسی هەواڵی (ئیسنا) رایگه‌یاند، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “دوژمن خه‌یاڵی ئه‌وه بوو كه به تیرۆركردنی رێبه‌ری باڵا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان بتوانێت بە ئامانجی كۆتایی خۆی بگات كه دابه‌شكردنی وڵاتەکەمانە “.
ده‌شڵێت، “هێزه‌كانی ئێران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ قۆناغی ئاگربه‌ستدا كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی قۆناغی جه‌نگ بێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردنیان به‌كاریان هێناوه، كۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا ده‌سه‌پێنن، دۆخه‌كه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشوی خۆی”.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ی پاسداران باسی له‌وه‌شكردووه، “دوژمن هیچ بژارده‌یه‌كی نییه جگه له رێزگرتن له گه‌لی ئێران و ره‌چاوكردنی مافه ره‌واكانی وڵات”.
لایخۆشییەوە، هه‌ر ئه‌مڕۆ لیوا عه‌لی عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی مه‌ڵبه‌ندی ناوه‌ندی خاته‌م ئه‌نبیا کە (ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانە) رایگه‌یاند، تاران “به توندی و به هێزێكی ته‌واوه‌وه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر وڵاتەکەی ده‌داته‌وه”.