جارێکی دیکە رێڕەوی ئاوەکە دەگۆڕن

تەرمی گەنجەکە لە ژێر کۆنکرێتەکەی ناو رووباری سیروان نەبوو

میلاد جەلال – گەرمیان

هەشت رۆژە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و خۆبەخشان عەوداڵن بەدوای سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کەوتەناو رووباری سیروان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.6.2026 تیمەکان ژێر کۆنکرێتێک لەناو رووباری سیروان گەڕان، کە زیاتر لە حەوت مەتر قوڵە، بەڵام لەوێش بێ ئەمەل بوون و هیچیان دەستنەکەوت، بۆیە بڕیاریاندا شوێنی گەڕانەکانیان بگۆڕن بە ئاڕاستەی شەقامی مارینا و رێڕەوی رووبارەکە جارێکی دیکە دەگۆڕن.

رۆژی چوارشەممە 17.6.2026 گەنجێکی دانیشتووی کەلار بەناوی ئەحمەد لوقمان و تەمەن 26 ساڵ لە کاتی راوەماسی لەناو رووباری سیروان لە سنووری گەرمیان خنکا و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری