لیژنەکان گەڕاون

لە چۆمان 100 ڤەیپ دەستی بەسەردا گیرا

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان، لە بازاڕی قەزاکە گەڕان و دەست بەسەر نزیکەی 100 ئامێری ڤەیپ گرت، بەڵێننامەشییان بە فرۆشیارەکان پڕکردووەتەوە.

بەپێی راگەیاندنی لیژنەکە، ئەم هەڵمەتە دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرانی چەند قوتابخانەیەک لە ناوەندی قەزای چۆمان دەستی پێکردووە، کە ئاگادارییان لە دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ لەلایەن قوتابیانەوە دابوو.

لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2026 دەڵێ، کەیسەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و بەپێی رێنماییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها لە فرۆشیاران بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە کە دووبارە ئەو پێشێلکارییانە نەکەنەوە.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ئەو ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لە کات و شوێنی دیاریکراودا لەناو دەبردرێن.

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان جەختی لە بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی پشکنین کردووەتەوە و ئاگاداری داوە کە لە ئەگەری پێشێلکردنی ڕێنماییەکاندا، سزای دارایی و داخستنی شوێنی پێشێلکاران جێبەجێ دەکرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):