بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی راگیرابوو

کاروبارەکانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ئاسایی بووەوە

شۆڕش قادری

کاروبارەکانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ئاسایی بووەوە کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە راگیرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، “ئەمڕۆ هەموو کاروبارەکانی بەشی مۆڵەت بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێکمان نەماوە”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاندبوو کە، بەهۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی رۆژی یەکشەممە 21.6.2026 هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت وەرناگیرێت.