لۆگۆی پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هه‌ولێر:
“تۆمه‌تبارێک له سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌ستگیر كرا”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، به سه‌رخۆشی خه‌ڵكی بێزار كردووه، له لایڤی تیكتۆكیش هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی بازاڕ و دوكانی له ناحیه‌ی رزگاری كردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 له راگه‌یاندراوێكدا وتی، “دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا کەسێک لە سنووری قەزای خەبات، ناحیەی رزگاری، لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکان دەردەکەوێت و بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەشدا بە شێوەی لایڤ لە تیک‌تۆک هەڕەشەی سووتاندنی دوکان و بازاڕ لە ناحیەی رزگاری دەکات، تیمەکانیان لە پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی خەبات و بنکەی پۆلیسی رزگاری، دوای بەدواداچوونیان، توانیان تۆمەتباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، تۆمه‌تبار (ن.ن.ع) لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.