100 دۆلار زیاترە لە 169 هەزار دینار
دۆلار بهرزبووهوه و هۆكارهكانیش زۆرن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لێدوانێك هۆكارە بۆ وەستانی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەگەڵ چەندین هۆکاری دیکە، ئەمە قسەی وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێرە و دۆلاریش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
كەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاری دۆلاری هەولێر بۆ 964 وتی، نەبوونی دۆلار لە بازاڕدا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ساڵی 2014 عێراق شەڕی دژی داعشی هەبوو كەچی دۆلار بە 120هەزار دینار بوو، هیوادارین بەلێنەكەی عەلی زەیدی خۆی جێبەجی بكات، چونكە ئێستا هەموو شتێک بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وتیشی، تەنەنات ئەم هێرشەی سەر کۆرمۆریش کاریگەریی هەبووە و 500 بۆ 600 دینار بەهای دۆلاری بەرزتر کردووەتەوە.
وتەبێژی بازاری دۆلار وتیشی، كورتهێنان لە بودجە و داخرانی گەرووی هورمز هۆكارە، ئەگەر عێراق 400 ملیۆن دۆلار پەیدا بكات ئەوا كورتهێنان نامێنێت.