بزانه‌ چه‌ند داهاتیان هه‌بووه‌

عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ 3.6 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رزكرده‌وه‌

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وەزارەته‌كه‌ی توانیویەتی رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە.

باسم محه‌مه‌د خزه‌ییر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی رەش و گۆگرد و نەفتا 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

هه‌روه‌ها دانوستانەکانیانی لەگەڵ ئۆپێک ئاشکرا کرد بۆ زیادکردنی سەقفی بەرهەمهێنانی عێراق و لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتدا، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نیازێک نییە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەرهەمە بنەڕەتییە نەوتییەکان له‌ ناوخۆی عێراق.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق داهاتی هەناردەکردنی نەوتی لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا ئاشكرا كرد، كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی گەیشتووه‌تە 8.8 ملیار دۆلار، ئەمەش داهاتێكه‌ تەنانەت پێش قەیرانەکە بەدەست نەهاتبوو، به‌ تایبه‌تی كه‌ داهاتی هەناردەکردنی نەوتی ره‌ش و گۆگرد و نافتا 4.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکە لەگەڵ ئۆپێک دانوستان دەکات بۆ زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی عێراق، هەروەها لەگەڵ سێ کۆمپانیای ئەمریکی بۆ وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەکی نەوتدا، هیواشی دەربڕی کە ئەم دانوستانانە لە مانگی داهاتوودا یەکلایی بکرێنەوە.

وه‌زیره‌ عێراقییه‌كه‌ ئاشكرای كرد، داوا لە کۆمپانیاکانی کارکردن لە عێراق کراوە پلانی گەورە پێشکەش بکەن بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان.