30 مەتر بەرزن

گەورەترین پەیکەری ئەسپ لە جیهاندا لە سکۆتەنلدایە

بڵند عەلی – سکۆتلەندا

یەکێک لە شاکارە پەیکەرسازییەکان کە دوو سەرە ئەسپە و بە گەورەترین پەیکەری ئەسپ لە جیهاندا دادەنرێت دەکوێتە شاری فالکریک لە سکۆتلەندا و چیرۆکی هێزی لە پشتەوەیە.

ئەم دوو سەرە ئەسپە بەرزییان 30 مەترە و کێشی هەریەکەشیان دەگاتە 350 تۆن لە ساڵی 2014ـەوە دروست کراون و لە مەدانێکی شارەکەدا دانراون.

دروستکردنی ئەم ئەسپانە وەک رێزێک دەگەرێتەوە بۆ ئەم ئاژەڵە کە زۆر هاوکاریان بووە لە سەدەکانی رابردوو لە شەڕدا و هەروەها راکێشانی بەلەم و کەشتیە ئاویەکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی