سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بۆ 964
هێزێكی پاسه‌وانی سنوور مه‌رزی پشته‌یان داخست
میلاد جه‌لال
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە مەرزی پشتە بە 964ى وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 5ی ئێوارە، ھێزێکی عێراقی کە پاسەوانی سنوورن ھاتونەتە مەرزەکە و دایانخستووه”.
“ھێزەکە کوردن، رێگە بە کارمەندانی مەرزەکە نەدراوە دەربچن تا کارەکانیان تەواو کردووە، دواتر ھەموو کارمەندەکان نێردراونەتەوە ماڵەوە”، ئەو سەرچاوەیە وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاکاتێکی نادیار مەرزەکە بەوشێوەیە بە داخراوی دەمێنێتەوە، ھەموو کارمەندانی مەرزەکە ئاگادارکراونەتەوە کە ئیتر نەگەڕێنەوە بۆ دەوام.
ئه‌م پێشهاته به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مه‌رزه نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری بۆ ده‌رچووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
مەرزی پشتە، کە بە مەرزی سەرتەکیش دەناسرێت، دەروازەیەکی بازرگانیی سنوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له سنووری گه‌رمیانیشه‌وه نزیكه.
مه‌رزه‌كه وەک دەروازەیەکی بازرگانیی نیمچەفەرمی کار دەکات و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی کاڵا دیاریکراوەکان لە رێگەی بارهەڵگرەکانەوە تێیدا بەڕێوەدەچێت.
پێشتر هەوڵ و گفتوگۆ هەبوون بۆ ئەوەی وەک مەرزێکی فەرمی و نێودەوڵەتی لەلایەن حکومەته‌كانی عێراق و ئێرانەوە بناسێندرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا