لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق
به‌شی كوردستان چه‌نده؟
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: “بودجه‌ی 2027 ته‌واو ئاماده‌یه”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دارایی عێراق بودجه‌ی 2017ی ته‌واو كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی دیاریی بكات، هیچ رێككه‌وتنێكی كۆتاییش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش له باره‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم نه‌كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26.11.2026 له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە سایەی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز و دابەزینی هەناردەی نەوتدا، بودجەی ساڵی 2027ی بە تەواوی تەواو کرا، کە بەرزبوونەوەی داهاتە نانەوتییەکان بۆ 18% و گواستنەوەی زیاتر لە 500 هەزار گرێبەست و کرێکار بۆ سەر میلاکی هەمیشەیی لەخۆدەگرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، سەرەڕای ئه‌مه‌ش پلەی وەزیفی و تەرخانکراوی دارایی بۆ پارێزگاکان و سندوقی نەوەکان دابین كراوه.
وەزارەتی دارایی ده‌ڵێت، بڕگەکانی بودجە لە بارودۆخێکی ئاسایی‌دا نەنووسراونەتەوە، بەڵکو لە سایەی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز و دابەزینی هەناردەی نەوتدا بوون.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە، داهاتە نانەوتییەکان لە بودجەکەدا بۆ 18% هەڵکشاون، بودجەکە زیاتر لە 120 هەزار پلەی وەزیفیش لەخۆدەگرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه، پێنج تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان تەرخان کراوە، سەرەڕای تەرخانکردنی یەک تریلیۆن دینار بۆ سندوقی نەوەکان.
وه‌زاره‌ته‌كه ورده‌كاریی زیاتر و بڕی بودجه‌كه‌ی باس نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش له راگه‌یاندراوه‌كه تیشكی نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر، كه جێی مشت‌ومڕ و گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه و هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه نه‌كراوه.
هه‌رێمی كوردستان داوای بودجه به‌پێی دواسه‌رژمێریی عێراق ده‌كات، كه له 2025 ئه‌نجامدرا و رێژه‌ی دانیشتووانی كوردستان 14.14% بووه، به‌ڵام به‌غدا له ره‌شنووسی ده‌ستووره‌كه هه‌ر بڕی 12.7%ی دیاریی كردووه، دوای لێدەرکردنی خەرجییە سیادییەکان.
لە مانگی 9ی ئه‌مساڵ لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی لەنێوان هەردوولادا هەبوو، بەڵام قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لەسەر چەند بڕگەیەکی سەرەکی بووە هۆی دواکەوتنی پەسەندکردن و رەوانەکردنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان.
بودجه‌ی 2027ی عێراق هێشتا شه‌ڕی په‌رله‌مانی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مشتومڕی زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به تایبه‌تی له لایه‌ن په‌رله‌مانتاری كورده‌وه و له ژێر رۆشنایی ئه‌م بارودۆخه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاتووه‌ته پێش.