له بهیانییهوه تا ئێوارهی ئهمڕۆ چی رووداوه؟
خۆپیشاندانهكهی ههولێر و گفتوگۆی نێوان كوردستان و بهغدا و قسهكانی زهیدی
كوردستان جهلال
هەر لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا دەگاتە پەیامەکەی خامنەیی و ناتانیاهۆ؛ کورت و پوخت گرنگترین رووداو و هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردووتان پێ دەڵێین:
هەر لەدوای کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە خۆپیشاندانێکی گەورە و جەماوەری لەبەردەم قەڵای هەولێر دەستی پێکرد بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان.
خۆپیشاندانەکە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی لە چین و توێژە جیاوازەکانەوە بەڕێوەچوو، هەمووان تەنیا و تەنیا ئاڵای کوردستانیان لەدەست بوو.
هەر لە هەولێر نا، لە دهۆک و زاخۆ و سۆرانیش خۆپیشاندان ئەنجام درا لەپێناو هەرێمی کوردستان و ئەو بڕیارانەی لە عێراقەوە بەرامبەر هەرێم دراون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و پێی وتن: سوپاس بۆ یەکڕیزی، یەکدەنگی و هەڵوێستی مەردانەتان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە وتی، سوپاسی خەڵكی کوردستان دەکەم و بە خۆپیشاندان هەڵوێستی خۆیان نیشاندا، سوپاسی هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەش دەکەم هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانەیان هەبوو.
هەر ئەوەندەش نا، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم تەوەری وتاری هەینی ئەم هەفتەیەی دیاریکرد و داوا کرد کە باسی خۆشەویستیی نیشتمان، پاراستنی ئاسایشی کوردستان و یەکڕیزیی ناوخۆ بکرێت و دەڵێت، پاراستنی هەرێم لە هەڕەشەکان ئەرکی هەمووانە.
دوکتۆر مورشید خەزنەوی لە پەیامێکدا لەبارەی ئەو پێشهاتانەی ئێستا روودەدەن وتی: پشتگیری لە هەرێمی کوردستان واجبە لەسەر هەموو کوردێکی شەریف و وڵاتپارێز.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رێکخراوە وتی، لە هەر شوێنێک دەرفەتی گفتوگۆ هەبێت بەشدار دەبین و ئێمە و یەکێتی ئامادەین بەشداری کۆبوونەوەکە بین.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رایگەیاند: کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی عێراق و دووپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە زامنکردنی ماف و داواکانیان هەر وەک چۆن پابەندین بە پاراستنی مافی هەموو هاوڵاتییانی عێراقەوە.
لە بەیانییەوە دەنگوباس هەبوو کە گوایە هێزێکی سوپای عێراق بە ئاڕاستەی چاڵە نەوتەکانی گەرمیان جوڵەی پێ کراوە، بەڵام پەیامنێری 964 لە چوار سەرچاوەی پرسی کە ئاگایان لە دۆخەکە هەیە، وتیان شتی وانییە.
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکان و دواخستنی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان، هەرێمی کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.
ئاژانسی دهنگوباسی عێراق بڵاویكردهوه، عهمید عیماد تاڵهبانی شوێنی لیوا فەتاح مەحموود خەفاجی دهگرێتەوە، کە لیوا فەتاح مەحموود خەفاجی له رۆژانی رابردوو، لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لهگهڵ چهندین بهرپرسی دیكهی شارهكه لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی راگەیاند، دەستمانکردووە بە جێبەجێکردنی فەرمانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان.
مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سوریا، لە پەیامێکدا دەڵێت: هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر یەکێک لە بنکەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکە لە شانەی نووستووی د*ا*عـ.ــشەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو هێرشە دەریدەخات کە مەترسیی د*ا*عـ.ــش هێشتا ماوە و لە هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەردەوامن.
ئاژانسی هەواڵی سوریا رایگەیاند، بە مەرسومی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا، ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی ئەنجومەنی گەل دیاریکرا.
پێش هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بوو.
دەستەی دەریایی بەریتانیا: کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بەرەو دەرەوەی کەنداو دەچوو، لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا بە مووشەکێکی نەناسراو پێکراوە.
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: لە ماوەی مانگی رابردوودا 80 چەکداری حـ.ـــە*ما*سمان لەناوبردووە و لە راوەدوونانیان بەردەوام دەبین.
تەقینەوەیەک و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگە و دامەزراوەیەکی نەوتی لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند روویدا، کە بووە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک.
کۆشکی کرێملین: ئەگەری ئەنجامدانی پرۆسەیەکی بەرفراوانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئۆکرانیا لە ئارادایە.
سوپای کوەیت: هێرشێکی ئێران پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژیی کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی ئەنسا: دوو کرێکاری ئیتاڵی بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە لە کوەیت کوژران.
موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، پێویستە هێزەکانی بەسیج کار بۆ بەدیهێنان و جێبەجێکردنی دروشمی “هەموو ئێرانییەک بەسیجییە” بکەن