لۆگۆی دەم پارتی
دهم پارتی:
“پشتگیری له چارهسهركردنی ئاشتیانهی كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا دهكهین”
ئهرسهلان عهبدوڵا
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “دهم پارتی” رایگهیاند، پشتگیری لە گەرەنتیکردنی پێگەی دەستووری و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر سەکۆیەکی دانوستانی ئاشتییانە و دیموکراسی دەکەن.
دهم پارتی ئهمڕۆ پێنجشهممه راگهیاندراوێكی رۆژنامهوانی سهبارهت به كێشهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و حكومهتی ناوهندیی عێراق بڵاوكردهوه، كه وهك هەڵسەنگاندن سەبارەت بە پێگەی دەستووری و پێشهاتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان سهرنجی خۆیان خستووهتهڕوو.
راگەیەندراوی دەستەی بەڕێوەبردنی دهم پارتی:
پێگەی ڕەوا، یاسایی و دیموکراسیی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بە دەستووری عێراقی فیدراڵیی ساڵی 2005 گەرەنتی کراوە، رەنگدانەوەی دەستکەوتە مێژووییەکان و ئیرادەی دیموکراسیی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکەیە.
پاراستن و بەهێزکردنی ئەم پێگەیە نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی، سەقامگیریی سیاسی و داهاتووی دیموکراسیی عێراقیش خاوەنی گرنگییەکی لەڕادەبەدەرە.
لەم رۆژانەی دواییدا، پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی وزە، جارێکی دیکە هەستیاریی پرەنسیپەکانی فیدراڵیزم و هاوسەنگییە دەستوورییەکانی خستەوەڕوو.
ناکۆکییە کارگێڕی، ئابووری و یاساییە سەرهەڵداوەکانی نێوان بەغدا و بەڕێوەبەرایەتیی هەرێم، لە رێگەی بڕیاری تاکلایەنە، گوتاری هاندەرانە یان رێبازی سەربازییانەوە نا؛ بەڵکو دەبێت لە رێگەی چوارچێوەی دەستووری، دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.
هەڵسوکەوتکردنی دەسەڵاتی فیدراڵیی عێراق بەپێی رۆحی دەستوور و مافە رەواکانی گەلی کورد، تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی.
لە هەمان کاتدا، زۆر گرنگە سەرجەم ئەکتەرە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا تەبایی دیموکراسی بخەنە پێشینەی کارەکانیان و لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ، یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی و کارایی دامەزراوەکان بەهێز بکەن.
ئێمە وەک پارتی دەم، پشتگیری لە گەرەنتیکردنی پێگەی دەستووری و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر سەکۆیەکی دانوستانی ئاشتییانە و دیموکراسی دەکەین، روانگەیەک کە لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە لە ماف و ئیرادە بێت، بەشداری لە بەدیموکراسیکردنی عێراقدا دەکات و هەروەها بەهێزترین بەشداریش پێشکەش بە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دهم پارتی
26ی تشرینی دووەمی 2026