کەش و هەوا - +964
لە نەورۆزدا ئاسمان هەورە
ئێوارە باران دەبارێت و سبەیش بەردەوام دەبێت
964+
فەرمان سادق
دەزگای کەشناسی پێشبینی بۆ 48 کاتژمێر راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش بێت رۆژانی نەورۆز ئاسمان هەورە بەڵام ئەگەری تاوە باران دەکرێت.
بەپێی دەزگای کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بێت، کەشی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.3.2023، ئاسمانی کوردستان بە گشتی هەورە و لەگەڵ بوونی تاوە باران لە هەندێک کاتدا، ئێوارەی ئەمڕۆش باران لە سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبارێت.
هەر ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان بە گشتی دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن، هاوکات بۆ سبەی دووشەممەش 20.3.2023، کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
بە قسەی کەشناسی بێت، سبەی دووشەممەش ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ نمە باران لە بەیانییەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بوونی هەورە تریشقەش.