پۆلیس: دوو کاتژێر بوو لەدایک بوبوو

لە کەرکوک منداڵێکی کۆرپە لە نزیک حاویەیەکی زبڵ دۆزرایەوە


کاروان ساڵحی – کەرکوک

منداڵێکی کۆرپە، لە نزیک حاویەیەکی زبڵ لە کەرکوک دۆزرایەوە، پۆلیس رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی کرد و  دەڵێن تەندروستی باشە.

رووداوەکە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5.4.2026، لە گەڕەکی عەسکەی ئەو شارە روویداوە و منداڵەکەش لە رەگەزی کچە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی دۆمیز بە 964ـی وت، کۆرپەکەلەلایەن دەوریەیەکی پۆلیسی ئامادە، دۆزراوەتەوە و دوای هێنانی بۆ بنکەکەیان، دەستبەجێ بەبڕیاری مقەدەم محەمەد شوکر بەڕێوەبەری بنکە رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە.

وتیشی “منداڵەکە سەرەتا باری تەندروستی باش نەبوو، بەهۆی ئەەوی کەمتر لە دوو کاتژمێر دەبوو لە دایکبوبوو تەنانەت ناوکی نەبڕدرابوو، بەڵام دوای پشکنینی سەرەتایی ئێستا باری تەندروستی زۆر باشترە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن