ئەم ئێوارەیە
ئاگر لە بازاڕى شەقڵاوە کەوتەوە؛ دوکانێکى جلوبەرگ سووتا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئێوارەى ئەمڕۆ، ئاگرێک لە بازاڕى شەقڵاوە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوکانێکى جلوبەرک سووتا، بەڵام زیانى گیانى نەبوو.
سەلام کەریم کە خاوەنى نۆرینگەیە لەناو بازاڕى شەقڵاوە، بە 964ـى وت،”ئاگرەکە لەناوەڕاستى بازاڕى شەقڵاوە بووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە”.
ئاشکراشى کرد، بەهۆى ئاگرەکەوە دوکانێکى جلوبەرگ سووتاوە و زیانى زۆرى پێگەیشتوە.
دوکانەکە دەکەوێتە خوارەوەى هۆتێل بەغدا، بەڵام ئاگرەکە تەنیا لە دوکانەکە بووە و نەپەڕیوەتەوە بۆ هۆتێلەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح