بۆیەک تۆن گەنم 500 هەزار دیاریکراوە

دژى بڕیارێکى حکومەتى عێراق؛ سبەینێ جوتیارانى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کۆدەبنەوە


وریا فەتاح

ساڵى پار، بۆ هەر تۆنێک گەنمى جوتیارانى کەرکوک کە لەناو پلانى کشتوکاڵى و دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى بوون بڕى 850 دینار دیاریکرا، بەڵام ئەمساڵ حکومەتى عێراق بڕیارێکى دیکەى داوە و بڕى پارەکەى تا 500 هەزار دینار دابەزاندووە.
بڕیارەکە کە بەلاى جوتیارانەوە نادادپەروەرییە ئەوەیە، بڕى پارەى دیاریکراو بۆ هەر تۆنێک گەنم لەو زەویانەى لەناو پلانى کشتوکاڵیدان لە 850 هەزارەوە کراوە بە 750 هەزار و بۆ هەر تۆنێکیش کە لە دەرەوەى پلانەکەن تەنیا 500 هەزار دیاریکراوە.

لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان 400 هەزار دۆنم زەوى کشتووکاڵى لەدەرەوەى پلانەکەن، جوتیاران ترسیانە ئەگەر بڕیارەکە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە رەنجبەخەسار لێى دەربچن، بۆیە سبەى دووشەممە جوتیاران لە کاتژمێر 10ـى بەیانى لە گوندى تۆبزاوا گردبوونەوە ئەنجام دەدەنز
ساتع ناسیح کە نوێنەرى جوتیارانى کەرکوکە بە 964ـى وت،”ئەگەر هەر دۆنم زەوییەک کە لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵییە یەک تۆن بەرهەمى هەبێت، ئەوا 400 هەزار تۆن گەنمى جوتیاران، لەبەردەم هەڕەشەى هەرزانفرۆشیدایە”.