وەزارەتی بازرگانی ئاستی بەرهەمهێنانی گەنمی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی بازرگانی پێشبینی بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عێراق ئاشکرا دەکات، ئاماژە بە گەیشتنی چوار کەشتی گەنمیش دەکات.

خالید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت قەبارەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی عێراق لەنێوان سێ بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار تۆن بێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستی ناوخۆی عێراق بۆ گەنم، ساڵانە دەگاتە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن، بەمەش هێشتا پێویستیمان بە هاوردەکردنی گەنم هەیە.

زیاتر وتی “گرێبەست کراوە بۆ کڕینی گەنمی کەنەدی و ئوستراڵی و ئەمریکی، لە مانگی نیسان و ئایاری داهاتوو چوار کەشتی گەنم دەگەنە کەناراوەکانی عێراق و بەمەش پێویستی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە”.