رووداوەکە لە مەشهەد بووە و برینداریش هەیە

ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو لایەنگرانی حکومەت؛ چوار کەس گیانیان لەدەستدا

شۆڕش قادری

لە شاری مەشهەدی ئێران، ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو لایەنگرانی حکومەت و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک خۆیکرد بەناو لایەنگرانی حکومەت لە بولواری وەکیل ئاباد لە مەشهەد، میدیای ئێران دەڵێت، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەسەر رووداوەکە پۆلیسی مەشهەد دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و دواتر پەڕیوەتە ناو ئەو کەسانەی کە بۆ پشتیوانی لە حکومەت هاتوونەتە سەر جادە.