خەریکی بیر لێدان بوون
لە گوندێکی خورماڵ دوو سەرپێچیکار دەستگیرکران
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی لێدانی بیری نایاسای دوو سەرپێچیکاریان لە خورماڵ دەستگیرکردووە.
رووداوی دەستگیرکردنەکەیان درەنگانی شەوی رابردوو بووە بەڵام پۆلیسی دارستان ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، شەوی رابردوو بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ، لە گوندی ریشێن بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە توانیان دوو سەرپێچیکار دەستگیر بکەن سەرقاڵی لێدانی بیری نایاسای بوون.
لەگەڵ دەستگیرکردنیان، دەستیان گرتووە بەسەر ئامێر و سەرجەم ئەو کەرەستانەی بیرەکەیان پێ لێدەدا.
دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران کراوەتەوە و لەبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەش بەند کراون.