لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران

کەسێک بە مین قاچێکی پەڕی

ئاکام غەفوور

لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران کەسێک بەر مین کەوت و بە وتەی خۆی، بریندارە و قاچێکی لە دەستداوە.

دکتۆر ئومێد رەسوڵ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ سێشەممە 09.06.2026 بە 964ـی وت، کەمێک بەر لە ئێستا لە کوێستانی مێرگە درێژان هاوڵاتییەکی حاجی ئۆمەران بەر مین کەوتووە و بەهۆیەوە قاچێکی لە دەستداوە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا لە شاخەکەن لەگەڵ تەواوی تیمەکان تاکو ئەو کەسە بگوازنەوە خوارەوە بەڵام تاکو ئێستا نەگەیشتونەتە لای ئەو کەسە، وتیشی: بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کردوە دەڵێت، قاچێکم پەڕیوە.