خوێندکارانی قۆناغی 12 لە کاتی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمدا - وێنە: 964
رێنمایی بۆ تاقیکردنەوە دەرچوو
بردنە ژورەوەی مۆبایل لە مامۆستاکانیش قەدەغە کرا
ئەحمەد مستەفا
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی نزیکە لە دەستپێکردن و وەزارەتی پەروەردە لەڵ قەدەەکردنی بردنە ژوورەوەی مۆبایل لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشت و چاودێر، ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە پڕۆسەکەی بڵاوکردەوە.
وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە، سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و چاودێری هۆڵەکان بەهیچ جۆرێک نابێت مۆبایل ببەنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
وە دەبێت، مامۆستای چاودێر و بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر دڵنیابنەوە کە پرسیارەکان و پەڕەی سۆما هەردووکی لە خوێندکار وەرگیراوەتەوە، بەپێچەوانەوە نمرەی بۆ حساب ناکرێ.
وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوەدا کە حەوت رێنماییە راشیگەیاندووە، دەبێت پشکنین بۆ خوێندکاران ئەنجامبدرێت پێش چوونەژوورەوە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە، هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، زیرەک، کاتژمێری زیرەک و مۆبایل رێگەپێنەدراوە.
