ئاگاتان لە کوالێتی و رۆن و بەنزین بێت
“دەنگی بزوێنەر لە هەر ئۆتۆمبێلێک پەیوەندی بە شۆفێرەوە هەیە”
964+
کاردۆست حسێن – هەولێر
ئەو تێڕوانینەی دروست بووە گوایە ئۆتۆمبێلی چینی دەنگی بزوێنەری هەیە ئەوە وەستایەکی شارەزای ئۆتۆمبێل دەڵێت ئەکرێت هەموو ئۆتۆمبێلێک ئەو دەنگەی لێوە بێیت و پەیوەندی بە شۆفێرەکەیەوە هەیە تا چوند رۆن و بەنزینی باشی تێدەکات.
وەستا شاخەوان سەڵاح شارەزا و وەستای چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە لە هەولێر بۆ 964 دەڵێت، خەڵکی خۆمان داوای رۆنی باش و هەرزان دەکات، شتی ئاواش هەر نییە چوونکە زیان بە ئۆتۆمبێلەکەت دەگات.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلی ئێستا بە گشتی نەک هەر چینی بزوێنەر و گێڕیان ناسکە و بۆیە دەبێت بەنزین و رۆنی کوالێتی بەرزیان تێکەیت ئەگینا تووشی کێشەت دەکەن و دەنگیش پەیدا دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی