بەپەلە
تیمەکان بەرێگاوەن
تەرمی سێیەم منداڵ کە کەوتبووە ئاوی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە
ئاکام غەفوور – سۆران
تەرمی سێیەم منداڵ لە ئاوی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە، دوای ئەوەی 13 رۆژ لەمەوبەر ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتبووە ناو ئاوی گەلی عەلی بەگ و چارەنووسی نادیار بوو.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964 ی راگەیاند کەمێک پێش ئێستا هەواڵی ئەوەیان پێداون کە تەرمی سێیەم منداڵ لە گوندی ئەستریان نزیک رووباری قەندیل دۆزراوەتەوە.
تەرمی دووەم منداڵی ئەو خێزانە 11 رۆژ دوای رووداوەکە تەرمی یەکەم منداڵیش لە رۆژی 5.5.2026 دۆزرابوونەوە.
رووداوەکە لە درەنگانێکى شەوى 1.5.2026 روویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارەکە و بەهۆیەوە سێ کەس کە دووانیان منداڵ بوون و سێیەمیشیان تەمەن 17 ساڵ بوو، بێسەروشوێن بوبوون.
لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بەڕێگاوەن بۆ شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن