لە مەیدانی حاجیاوا

جەژن جوڵەی خستووەتە بازاڕی پەلەوەرە و کەڵەشێر یەکەمە

فەرمان مەلا حەسەن – حاجیاوا

نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، جوڵەی خستووەتە ناو بازاڕی کڕین و فرۆشتنی پەلەوەری خۆماڵی، ئەم رۆژانە کەڵەشێری قەڵەو بوزاڕی گەرمە.

پەیامنێری 964 گوزەرێکی بەناو مەیدانی حاجیاوا کرد، و بەشێک لە فرۆشیارانی پەلەوەری خۆماڵی بە 964یان راگەیاند، بازاڕ جوڵەی تێکەوتووە و خەڵک بەدوای کەڵەشێری کوردیەوەن، هەندێکیش قەل و قاز.

لەبارەی نرخەکانەوە باسیان لەوەکرد، نرخی پەلەوەری قاز و قەل هەرزان بووە لەنێوان 10 بۆ 11 هەزار دینارە یەک کیلۆی، چونکە لەم وەرزە خواست لە سەری کەم بووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا