ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
لە نەخۆشخانەیەکی ئیسلام ئاباد ئاگر کەوتەوە و زیاتر لە 14 منداڵ گیانیان لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە نەخۆشخانەیەکی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئاگر کەوتەوە و زیاتر لە 14 کۆرپە گیانیان لەدەستدا.
میدیای پاکستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.82026 لە نەخۆشخانەیەکی حکومی منداڵان لە شاری ئیسلام ئاباد ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 14 منداڵی ساوا سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی سبلێتێک و لە بەشی لەدایکبوونی منداڵانی نەخۆشخانەکە سەریهەڵداوە، دواتر بە هەوڵی تیمەکانیان ئاگر کوژێنەوە و بەرگری شارستانی ئیسلام ئاباد کۆنتڕۆڵ کراوە.