دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ میدیای ئەمریکا
نەتەنیاهۆ دەچێتە واشنتن؛ رەنگە پێکەوە بڕیار بدەن
ترەمپ: هێشتا لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشی قورس بۆ سەر ئێران بڕیارم نەداوە
شۆڕش قادری
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات و ترەمپیش دەڵێت، هێشتا لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشی قورس بۆ سەر ئێران بڕیاری نەداوە.
لە ئێوارە خوانێکدا کە لە کۆشکی سپی بۆ رۆژنامەنووسان ساز کرابوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، “تاوەکو ئێستاش کاربەدەستدانی ئێران بەجددی بەشداری گفتوگۆکان دەکەن، بۆیە هێشتا بڕیاری قورسم لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشی وێرانکەر بۆ سەر ئەو وڵاتە نەداوە”.
“ئێمە بۆ هێرشی قورس ئامادەین، بەڵام سەرقاڵی گفتوگۆین لەگەڵیاندا، بۆیە باشتروایە چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکان بکەین”، ترەمپ وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانییەکان دەبێ لە نێوان رێککەوتن یان هێرشی قورستر لە جاران، یەکێکیان هەڵبژێرن.
ترەمپ ئاشکراشیکرد کە ئەم هەفتەیە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات و کۆدەبنەوە، بەڵام هیچی زیاتری لەوبارەیەوە نەدرکاند، رەنگە ئەم سەردانەی نەتەنیاهۆ یەکلاکەرەوە بێ بۆ دووبارە وەشاندنی گورزی سەربازیی توند لە ئێران.