"مایکڵ ئەنجیلۆ"ی بە کوردی پێشکەش کرد

کونسوڵی گشتی ئیتالیا ستایشی نووسەر و شێوەکارێکی کورد دەکات

فەرهاد حەسەن

کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر پێشوازی لە هونەرمەند و نووسەر حەمە هاشم کردو ستایشی کارو چالاکییە هونەرییەکانی کرد.

تۆماس سانسۆن، کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری ئەو هونەرمەندە کوردە دەربڕیوە و بە “مایسترۆ و هونەرمەند” ناوی بردووە و بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی بەرهەمی “مایکێل ئانجێلۆ” بە زمانی کوردی دەڵێت “ئەم دەستپێشخەرییە کولتوورییە گرنگە بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی میراتی هونەری ئیتالی و بەرەوپێشبردنی زمان و کولتووری کوردی”.

حەمە هاشی هونەرمەندی شێوەکار، بە 964 ی وت، تەوەری سەرەکی دیدارەکەیان، پیرۆزبایی قونسوڵ بوو بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی کتێبە هونەرییەکانی بە زمانی کوردی، کە تایبەتە بە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندانی جیهانی بەتایبەتی پەیکەرسازی گەورەی ئیتالی “میکێل ئانجێلۆ”.

وتیشی “پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هاوبەش و داهاتووی کارە هونەرییەکانم دەربڕی”.