پیر و گەنج و منداڵ لە دەوری کۆدەبوونەوە

مام رەحمانی قسەخۆش کۆچ دوایی کرد

ئاکام غەفور – سۆران

مام رەحمان برادۆستی پیاوە گفت شیرین و قسە خۆشەکە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

سەردار برادۆستی، کەسوکاری مام رەحمانە، ئەو بە 964ـی وت، “مام رەحمان پێنج ساڵێک دەبوو بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەیناڵاند و هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە قاچێکی بڕدرابووەوە، دواجار ئەمڕۆ شەممە  16.5.2026 کۆچی دوایی کرد”.

مام رەحمان تەمەنی نزیکەی 75 ساڵ بوو، لە ناحیەی کەڵەکی هەولێر لای کەسوکاری بووە و هەر لەوێش گیانی لەدەستداوە، بڕیارە پرسەکەشی لە کەڵەک بەڕێوەبچێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری