بە نیازی هاوسەرگیرییەکی جیاوازە
لە هەورامانەوە هاتووە بۆ شاییەکەی بناویلە؛
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە دێر زەمانەوە باس باسی شاییەکەی بناویلەیە، حەوت شەو و حەوت رۆژی خایاندووە و بە دەهۆڵ و زووڕنا بووک و زاوا بەڕێکراوە، شاییەکەی بناویلە نیشانەی تەبایی و یەکگرتوویی بووە، لەم فێستیڤاڵەدا خێزانێکی هەورامی لە سلێمانییەوە هاتوون بۆ شارباژێر و بەشدارییان کردووە، لە نێو فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر هەیە و خواردنی کوردەواریش پێشکەش دەکرێت.
هەنار محەمەد هاوڵاتییە و بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە و دەڵێت،”بووک و زاوا زۆر سەرنجی راکێشام” و خواردنی کوردەواری جیاوازم تاقیکردۆتەوە، سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری بە 964 دەڵێت،”بڕیارم داوە بە ماتۆڕ گواستنەوە بکەم” و دەزانم ماتۆڕیش لێبخورم”.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون