شوێنی زیاتر لە 400 دانە دەبێتەوە
ماڵە دارینە بۆ کۆترە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان دروستکرا
فەرهاد حەسەن
لە کۆمەڵگەی خاڵجاڵانی سەر بە ناحیەی شوان، ماڵی تایبەت بۆ کۆترەکان لە دار دروستکردووە و ناویان لێناوە “ماڵە دارینە” سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت، هێلانەکانیان ناشیرین دیار بوون بۆیە ئەم ماڵەیان بۆ دروستکردوون.
ئازاد عاسی، سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان، بە 964 ی وت، ئەم کارەیان بەهاوکاری بەڕێوەبەری ناحیە ئەنجامداوە و دەڵێت “ماڵی کۆترەکانمان لە قەڵاتە لەسەر پردەکەی قەزای تەقتەق داناوە وجێگەی زیاتر لە 400 کۆتر دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد لە سنوورەکەیان ژمارەیەکی زۆر کۆتر هەیە و هەمووشیان لە یەک جۆر نین بۆیە بە پێویستیان زانیوە گرنگیان پێبدەن بە پارێزراوی بیانهێڵنەوە.
بۆ ئەم کارەیان سەرۆکی شارەوانی دەڵێت “شار تەنیا بۆ مرۆڤەکان نیە، موڵکی ئاژەڵ و باڵندە و درەختەکانیشە، وەکو چۆن روحێکمان کردۆتەوە بەر بۆ دارەکان، ئەوهاش گرنگی بە باڵندەکان دەدەین”.