چوونی حاجیان بۆ مەککە - وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
تا 10ـى 6 هەموویان دەگەڕێنەوە
سەرجەم حاجیانی کوردستان مەککەیان بەجێهێشت
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرجەم حاجیانی کوردستان شاری مەککەیان بەجێهێشتووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەمیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 6/6/2026، دوایین کاروانی حاجیانی کوردستان لە مەککەوە بەرەو شاری مەدینە بەڕێکەوتن و بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرجەمیان بگەنە ئەو شارە. ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان لەڕێگەی ئاسمانییەوە بەردەوام دەبێت و تاوەکو 10/6/2026 سەرجەمیان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەوە، وتەبێژەکەی حەج و عومرە روونیکردەوە کە ئەمساڵهەموو ئاسانکارییەک بۆ چوون و گەڕانەوەی حاجیان کراوە. جەختیشی کردەوە کە لە پلانیاندایە بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر پێشکەش بە حاجیانی هەرێمی کوردستان بکەن.