هەواڵەکان

دەغڵودان پێگەیشتووە و لە سەیران وریای ئاگربن و گوندێکی سەردەمی پێش ئیسلامیش ئاوەدان دەکرێتەوە

ژووری هەواڵ

دەغڵودان پێگەیشتووە و هاوین نزیکە، بۆیە کە چوونە سەیران، قونچکی جگەرە فڕێ مەدەن و ئاگریش لەدوای خۆتان جێمەهێڵن، بۆ ئەوەی رەنجی چەند مانگەی جوتیارێک بەبا نەدەن.

کوێرە کانییەک خەریکە ژیان بە گوندێکی هەورامان دەبەخشێتەوە کە 20 ساڵە بەهۆی بێ ئاوییەوە چۆڵ کراوە.

وێنەکێشێک کە خوێندکاری زانکۆی چەرمووە، ئاڵای کوردستان و گوندی چەرموو و مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و زانکۆکەی لەیەک تابلۆدا کۆکردوەتەوە و دەڵێت، کارە هونەرییەکانی پەیامێکی قوڵیان لە پشتەوەیە.

ئۆتۆمبێلێک لەبری نەفەر گواستنەوە خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکات و بووەتە سەرچاوی بژێوی خێزانێک.