خاوەن گەنجینە دەوڵەمەندەکە

بوو بە چوار ساڵ (عەزیز گەردی) کۆچی دوایی کردووە

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (عەزیز گەردی) تێدەپەڕێت، کە لە بەرەبەیانی رۆژی 6.6.2026 لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر بەهۆى شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

عەزیز گەردى، ساڵى 1947 لە بەحرکەى سەر بە شارى هەولێر لەدایکبووە، بەکالریۆسى لە زمانى فەرەنسى زانکۆى موسڵ هەبووە و ماستەرى لە ئەدەبى کوردى لە ساڵى 1994 بەدەستهێناوە، ساڵەکانى 1999 و 2009، دوو بڕوانامەى دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى بەدەستهێناوە.

بەدرێژایی ژیانی نزیکی 200 کتێبی وەرگێڕاوە و نووسیوە، کە هەندێکیان شاکاری جیهانین.

لەدوای کۆچی دوایی، وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بڵاوى کردەوە، کە دەستنووس، کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی کڕیوەتەوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی سوودی گشتیی و دەستنووسەکانی چاپ و بڵاو بکرێنەوە کە 18 هەزار سەرچاوە و ناونیشانى جیاجیا لەخۆى دەگرێت.

کتێبخانە و ئەرشیفەکەی، بە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی سەرچاوە و ناونیشانی دەگمەن و مێژوویی هەژمار دەکرێت، بەهایەکی گرنگی هەیە بۆ کایەی ڕۆشنبیری و مێژووی بزاوتی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی.