سەعاتی سفر

کردنەوەی هورمز و ئەمنیەتی مۆندیال و دەستوەشاندنی ئێران

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا بەردەوامە لە هەولڕی کردنەوە و رزگارکردنی گەرووی هورمز هەر لەم جەژنەشدا دەستیی خۆی وەشاند و تا ئێستاش 70 کەشی دەرباز کردووە، لە بەرامبەردا ئێران دەستێکی وەشاند لە کوەیت وەک وەڵامدانەوەیەک.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، پێدەچێت ئێران و ئەمریکا رێککەوتنی ژێربەژێریان هەبێت بۆ دەربازبوونی ئەو کەشتیانە، هەروەها تا ئێستاش رووسیا و چین هاوکاری ئێران دەکەن لە رووی مانگە دەستکردەکانەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمنیەتی مۆندیال لەلایەن ئەمریکاوە سەیر دەپارێزرێت و 625 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە و چەندین هێز و هەواڵگری لە ئەرکدا دەبن، هەرچی ئێرانیشە لە کاتی مۆندیال ناتوانێت هیچ بکات چونکە هەمووی دنیا رووبەڕووی دەبنەوە.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەمجارەی بەرنامەی سەعاتی سفر و دەتوانن بینەری تەواوی پرۆگرامەکە بن:

– لێدانەکانی جەژن لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هورمز بوو
– ئەمریکا بەو لێدانانە کەشتی دەرباز دەکات
– ئەمریکا تا ئێستا 70 کەشتی بە سەلامەت دەرکردووە
– پێدەچێت ئەمریکا و ئێران رێککەوتنی ژێربەژێریان هەبێت
– ئێران لەبەرامبەردا دەستی لە کوەیت وەشاند
– تا ئێستا روسیا و چین هاوکاری ئێران دەکەن
– ئەمریکا 42 فڕۆکە و درۆنی لە شەڕەکەدا تیاچوون
– چۆن ئەمریکا قەرەبووی فڕۆکەکانی دەکاتەوە؟
– بە چەندین هێز و بە 625 ملیۆن دۆلار ئەمنیەتی مۆندیال دەپارێزێت
– ئێران ناتوانێت هیچ بکات لە مۆندیال
– چەندین چەکی ئێرانی لە ئەرمینیا نمایش کرا
– ترەمپ لەسەر هێرشەکانی لوبنان لە ناتانیاهۆ تووڕە بووە
– ئیشی باڵۆنەکەی سەر ئاسمانی هەولێر
– ئێران باتری ئۆتۆمبێلە چینیەکان بۆ سەربازی بەکاردەهێنێت