فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی _ وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
ئەم بەیانییە
یەکەم وەجبەی حاجیان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا
ئەحمەد مستەفا
ئەم بەیانییە 2.6.2026، هێڵی ئاسمانی عێراقی، گەیشتنی یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگەیاند، کە لە دوێنێ دووشەممەوە پڕۆسەکە دەستی پێکرا.
فڕۆکەکە، حاجیانی لە شاری جەدەی عەرەبستانی سعودییەوە گەیاندووەتە فڕۆکەخانەی بەغدا، وا بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەش گەشتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستێبکات.
ئەمەش وەک دەستپێکی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی گواستنەوە “گواستنەوەی پێچەوانە”، بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی ماڵی خودا بۆ نیشتمان، کە بەپێی خشتەیەکی داڕێژراو بۆ وەرزی حەجی 1447ی کۆچی ئەنجام دەدرێت.
پێشتر نێردەی حەجی عێراق رایگەیاندبوو، کە رۆژی دووشەممە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق بە هەردوو ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی دەستیپێکردووە، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی مەراسیمەکانی حەج.