ئینجا دەیکەن بە قاورمە

کابانەکانى ماڵەوە گۆشتى قوربان دەخەنە فرێزەرەوە


ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

ژنانى ماڵەوەو کابانەکانى سلێمانى، هۆشیارى تەندروستیان بەرزە و هاوشێوەى رێنماییە تەندروستییەکان، گۆشتى بەشەخیرى قوربان دەخەنە فرێزەر و بەفرگرەکانەوە ئینجا، دەیکەن بە قاورمە.

رزگار رەشید کە هەر لە قسەکانییەوە دەستاوى خواردنەکانى چێژ دەبەخشێت، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت:دەبێت گۆشت سەرەتا بخرێتە بەفرگرەوە و دواى 24 کاتژمێر یان زیاتر ئینجا، خاوى بکرێتەوە ئینجا بشۆردرێتەوە و دواتر دابندرێت تا ئاوەکەى لێ دەچۆڕێت و دواتر لێ بنرێت”.
خاتوو رزگار پێى وایە، لێنانى گۆشتى سور دواى سەربڕین، زیانى تەندروستى هەیە و لە ڤایرۆسەکان پاکنابێتەوە.
ئەو دەستورەى خاتوو رزگار کارى پێدەکات، لە باب و باپیرانییەوە بۆى جێماوە و دەڵێت: قەدیم کە بەفرگر نەبوو، بۆ ماوەى 24 کاتژمێر گۆشت لە شوێنێکى فێنک دادەنرا یانیش بەفرى دەخرایەسەرن ئینجا لێ دەنرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح