280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن

ئی‌پسوولە لە پێنج شوێنی دیکەی کوردستان دەخرێتەکار

هەژان هادی

ئی‌پسوولە کە سیستەمێکی نوێی فرۆشتنی وزەیە بەشێوەی دیجیتاڵی لە پڕۆژەی رووناکی لە گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق ئی‌پسوولە دەکەوێتەکار کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن.

وەزارەتی کارەبا باسی لەوەکرد، سیستەمی ئی‌پسوولە لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و پرۆسەی پسوولەکردن و پارەدان بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر.

پێشتر لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پرۆژەی رووناکی، سیستەمی ئی‌پسوولە لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا.