"فۆڕمی غاز ناهێڵین"

دۆخی سلێمانی بۆ غاز باشە و خەریکی کۆگاکردنییەتی بۆ زستان

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دۆخی سلێمانی بۆ غازی ماڵان بەرەو باشی دەچێت و لەئێستاوە خەریکی کۆگاکردنی غازە  بۆ وەرزی زستان و سەرۆکی  لیژنەی دابەشکردنیش دەڵێت “فۆڕم بۆ وەرگرتنی غاز ناهێڵین”.

عومەر عەبدوڵا. سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامییەتی مەڵبەندی سلێمانی بە 964 ی وت، ئێستا بەشێوەیەکی ئاسایی تەواوی هاولاتیان شار غازیان پێدەگات و هەرکەسێکیش گازی وەنەگرتبێت  دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێیان دەگات.

وتیشی “لە ئێستاوە دەستمان بە کۆگاکردنی غاز کردووە  بۆ وەرزی زستان کە لەو وەرزەدا رۆژانە پێویستمان بە لانیکەم 220 تۆن هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد لە هەڵدان تاوەکو دوای جەژنی قوربان فۆڕمی دابەشکردنی غاز نەهێڵن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن