زیاتر لە حەوت ساڵە ئاوی لێ دەچۆڕێ

بۆری ئاودێری گوندی چاڵاخی سەر رێگای دوكان بۆ سلێمانی شکاوە

ئەحمەد محەمەد – دوكان

ساڵانێكە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە بۆری ئاودێری گوندی چاڵاخی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون شكاوە و تائێستا چاك نەكراوەتەوە.

بەختیار عەلی، دانیشتووی گوندی چاڵاخ قسەی بۆ 964 كردووە و وتی، سەرەڕای كەمی خزمەتگوزاری گوندەكەمان شكانی ئەم بۆڕریەشی هاتووەتە سەر، بۆڕیەكە ئاوی سەرچاوەی تابینە و بۆ كشتوكاڵی گوندەكە بەكاریدەهێنین و زیاتر لە 100 دۆنم زەوی كشتوكاڵی و زیاتر لە 50 باخی لەسەرە، داوا دەكەین لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری بكەن.

هەڵمەت جەزا، دانیشتووی گوندە و شایەتی چەندین روودای هاتوچۆی شوێنەكەیە و وەكو خۆی باسی دەكات، بەهۆی دڵۆپەی ئاوەكە و بەستنی رێگاكە لە زستانی رابردوودا رووداوێكی هاتوچۆی بینیووە كە روویداوە و داوا دەكەن بۆ خزمەتی دانیشوانی گوندەكە و بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێرانیش ئەو دڵۆپە ئاوە چارەسەر بكەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی