هۆکاری ئاگرەکە نەزاندراوە
گەنجێکی کورد بە سووتان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی لە بەریتانیا گەڕێندرایەوە
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
لەگۆرستانی شارۆچکەی حاجیاوا تەرمی گەنجێکی 21 ساڵ نێژرا کە لە وڵاتی بەریتانیا بەهۆێ سوتانی جەستەی کۆچی دوایی کردبوو، کەسوکارەکەشی دەڵێت نازانن هۆکاری ئاگرەکە چی بووە.
گەنجەکە ناوی محەمەد سابیر رەسوڵ، ماوەی شەش ساڵە لە بەریتانیایە.
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە 964ی راگەیاند، لە سەدا 80ی جەستەی سوتا بوو، دوای 90 رۆژ کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ کە 23 رۆژ بەسەر مردنیدا دەڕوات تەرمەکە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
وتیشی “کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێچ قاچاخچیەک نییە خەڵک ببات ئەوەڕ هەیە چەرچی و دەڵاڵن”
لایخۆشییەوە، محەمەد رەسوڵ باوکی ئەو گەنجە بە 964ی راگەیاند”کوڕەکەم شەش ساڵ پێش ئێستا ڕۆیشتە ئەوروپا و لەوێ ئیقامەی نەبوو دەیخوێند”، لەبارەی هۆکاری سوتانی کوڕەکەشی وتی”پۆلیس هیچی لە سەر رووداوەکە پێنەگووتین و نازانین هۆکارەکەی چییە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن