رۆژی جیهانیانە

لە سلێمانی شاجوانی پشیلەکان هەڵدەبژێرن

رازاو محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پشیلەیە و لە سلێمانی و لە فاملی مۆڵ بە بەشداری دایان خاوەن پشیلەی جۆراوجۆر شاجوانی پشیلەکان هەڵدەبژێرن.

لیزا بەرزان کە پشیلەکەی ناوی موروە و هێناویەتی بۆ پێشبڕکێکە بۆ 964 دەڵێت، لایکی زۆر بۆ نەهاتووە و بڕوا ناکات ببێت بە شاجوان، بەڵام زۆر خۆشی دەوێت و بەردەوام لەگەڵیەتی.

دییە وەلی یەكێکی دیکەیە لە بە خێوەکەرانی پشیلە و پشیلەکەی ناوی گورپەیە ئەو دەڵێت، بە بێ گورپە هەڵناکات و شەو و رۆژ لەگەڵیەتی، گورپە چاوی شینە و زیاتر لە هەزار لایکی بۆ هاتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی