12 تیمى بەرگرى شارستانى لەوێن

تا دێت ئاگرەکە گەورەتر دەبێت

964+

کاردۆست حوسێن- کەرکوک

بەهۆى بوونى بایەکى بەهێز، تا دێت ئاگرەکەى سە رێگاى کەرکوک بەهێزتر دەبێت و تەشەنە دەسەنێت، سەرەراى بوونى 12 تیمى بەرگرى شارستانى بەڵام ئاگرەکە هەر بەردەوامە.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى هەولێر کەرکوک، ئاگرێکى گەورە لە کارگەیەکى رۆنى ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە دواتر تەشەنەى کرد.

ئاگرەکە بە شێوەیەکى دووکەڵى رەش ئاسمانى شوێنەکەى داپۆشیوە و بەهۆیەوە هاتوچۆ لە شەقامى سەرەکى هەولێر بۆ کەرکوکن پەکى کەوتووە.

لە دەورووبەرى ئەو کارگەیە، چەندین پێشەنگاى ئۆتۆمبێل هەن و مەترسى لەسەر ئەوانیش دروست بووە، بەڵام ئەوان هەرزوو فریاکەوتوون و ئۆتۆمبێلەکانیان دەرکردووە.
بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، ئەو کۆگایانەى نزیکن لە ئاگرەکە، بەتاڵ دەکرێن بۆ ئەوەى ئەگەر ئاگرەکە تەشەنەى کرد، کەلوپەلەکانى ناوى نەسوتێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح