زاخۆ؛ گەنجێک ئۆتۆمبێل لێیدەدات و هەڵدێت، کەچی لێی خۆشدەبێت
964+
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
دەوترێت کاتێک دەبەخشیت، خۆت لە قورساییو رق رزگار دەکەیت، هاوشێوەی گەنجێک لە زاخۆ کە ئۆتۆمبێل لێدەدات و هەڵدێت، کەچی دواتر لە شۆفێرەکە خۆشدەبێت.
رووداوەکە دوێنێ لە گەڕەکی نەورۆزی سەر بە زاخۆ روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی لە گەنجێک دەدات و ناوەستێت و جێیدەهێڵێت.
لە بارەی رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ تایبەت بە 964 وتی، ئەو گەنجەی کە رووداوەکەی بەسەردا هاتووە تەندروستی جێگیرە و سەلامەتە، هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لەو شۆفێرە خۆشبووە کە لێیداوە و بەجێیهێشتووە.
رووداوەکە بەمشێوەیە بووە، لە کاتی دابەزینی گەنجەکەدا لە پشتی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە خێرایی پێیدا دەکێشێت و بەجێیدەهێڵێت. تەواویرووداوەکەش لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح