بێ دەنگی بزوێنەرەکەشی هۆکارە
ئۆتۆمبێلە چینیەکان شوێنی خۆ شاردنەوەی پشیلەی تێدایە
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە چەند بێچووە پشیلەیەک لەناو شوێنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلێکی چینی بوون کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئەندازیارێکیش دەڵێت بەشێک لە هۆکارەکە بێدەنگی بزوێنەری ئەو ئۆتۆمبێلانە وادەکات کە ئاژەڵەکان نەڕۆن.
باوان جەمال ئەندازیاری ئۆتۆمبێل بۆ 964 وتی، بە هۆکاری ئەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە چینیانەی ئێستا زۆری هایبرێد و کارەبایین بێدەنگن هەروەها لە ژێرەوەش شوێنی وەک کونی تیادایە کە هاوکارە بۆ ئەوەی پشیلە و ئاژەڵی دیکە بچنە ناوی و بە ئەستەم پێی بزانرێت.
باوانی ئەندازیار چووە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و جوان پێشانیداوە کە لە چەند شوێنێکەوە رێگە هەیە کە ئەو ئاژەڵانە بچنە ناوەوە بۆیە باشتر وایە پشکنین بکەن و هەندێک بزوێنەرەکە پێش ئەوەی بڕۆن بخەنە ئیش تا ئاژەڵەکان بە ئاگابێن و بڕۆن.