مامۆستایانی زانکۆی تەکنیکی کەرکوک هاتنەدەرەوە
نزیکەی دوو هەفتەیە موچەیان دواکەوتووە و ناڕەزاییان دەربڕی
کاروان ساڵحی – کەرکوک
مامۆستایانی زانکۆی تەکنیکی کەرکوک دژی دواکەوتنی موچەکانیان هاتنەدەرەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
موچەی ئەو مامۆستایانە نزیکەی دوو هەفتەیە دواکەوتووە و ئەمە بۆ دووەم جارە گرددەبنەوە.
چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، زۆربەیان کرێچی و بێ دەرەتانن و ناکرێ لەم وەزعەدا موچەکانیان دوابکەوێ.
ئایە سەردار وەک مامۆستایەکی ناڕازی دەڵێت، “هەڕەشەمان لێ دەکەن و دەڵێن، موچەکانتان دەبڕین، مەعقوڵە موچەکەمان ببڕن و بیدەن بە دەوڵەتێکی تر، یان وەک قەرەبوو بۆ شەڕی ئێران سەرفی بکەن”.
زانکۆی تەکنیکی کەرکوک سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە و موچەی ئەو مامۆستایانە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەیدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری